کە باسی پرۆسەی پەروەردە دەکرێ یەکسەر ئەو ووتەیهمان بیر دێتەوە کە دەڵێ پەروەردە پرۆسەیەکی ئارام و درێژخایەنە و پێویستی بە پشوو درێژی هەیە بۆیە ئەگەر بتەوێ کاربکەی لەسەر پەروەردەو لە چوارچێوەی پرۆسەی پەروەردە لەناو خوێندن ئەوە پێویستت بەوە دەبێ زۆر بە ژیرانەو لەسەرخۆ مامەڵە بکەی و وەک ئەوە کاربکەی کە تۆ گوڵێک دەچێنی و ئینجا خزمەتی دەکەی و ئاوی دەدەی بۆ ئەوەی لەکاتی وەزری پێگەیشتن بگات و گەشە بکات واتە دەبێ پشوو درێژبی بۆ ئەوەی دەرەنجامەکەی بەجوانی ببینین.
بۆیە ئەوانەی لە پرۆسەی پەروەردە کاردەکەن گرنگە سەرەتا خۆیان بڕوای تەواویان بە پرۆسەی پەروەردە وەک بنەمایەکی گرنگ لە پرۆسەی خوێندن هەبێت ئینجا ئامادەبن بۆ چوونە کارکردن لەو پرۆسەیە واتە کەسانێک کە لەناو چوارچێوەی پرۆسەی پەروەردە کاردەکەن خۆیان هەڵگری سیفەتە پەروەردەییەکان بن و ئەزموون و حەزیان هەبێت بۆ ئەو کارە. دامەزراوەی گەشە لەسەرەتای دروستبوونیەوە لەسەر دەستی چەند کەسێکەوە بەسەرپەرشتی ئەندازیار شاخەوان تەلعەت هەڵگری ئەو پەیامە بوو کە لە هزرو بیری چەند گەنجێک ئەو بیرۆکەیە چەکەرەی کردبوو بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی فێرکاری پەروەردەیی مۆدێرن بۆ خزمەتکردنی فێرخوازان و پێشکەشکردنی خزمەتێکی جیاواز.
گەشە تەنها کردنەوەی لقێکی خوێندن نەبوو لەو کاتەدا یان پڕکردنەوەی ناوەندێک نەبوو لە بواری خوێندن , بەڵکو گەشە وەک ناوەندێکی فێرکاری و زانستی و پەروەردەیی هاتە ناو کایەی پەروەردەو خوێندن بەدەرککردنی بۆ پێویستی ئەو قۆناغە بۆ ناوەندێکی ئاوا کە بابەتی پەروەردەی تاک و ئاسایشی تاک و گرنگی دان بە خوێندن و زانست بکاتە پێشینەی کارەکانی و شان بداتە بەر ئەو ئەرکە پەروەردەییەو ببێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بواری پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی کوردستان .
بۆیە کەسەیری مێژووی دروستبوون و قۆناغ و کارەکانی دامەزراوەی گەشە دەکەی بە ڕوونی ئەو ئامانجە لە کارەکانی دەبینی و ڕەنگی داوەتەوە جگە لەوەی کە هەوڵی داوە وەک ناوەندێکی فێرکاری گرنگی بواری زانست و خوێندن بێتە مەیدانەکەو ئەسپی خۆی تاودا تا گەیشتە ئەوەی ئێستا بە فعلی دەرەنجامەکەی بەدیار کەوتووە کە بوونی گەشە لە مەیدانی پەروەردەو خوێندن چەند گرنگ و پێویست بووەو چ کاریگەرییەکی گەورەی بەجێهێشتووە لەسەر پرۆسەی پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
ئەمە جگە لەوەی بەردەوام دامەزراوەی گەشە ساڵانە لە ڕێگەی پسپۆڕانی بواری پەروەردەو فێرکردن و توێژەرانەوە پلان و بەرنامەی تایبەت ئامادە دەکات و پێشکەشی فێرخوازەکانی دەکات لە ناوەندە فێرکارییەکان کە ئەوە وەک سەرچاوەی بنەمای کاری دامەزراوە خراوەتە گەڕو کاری بۆ دەکرێ و پشت بەستراوە بە تازەترین سیستەمی پەروەردەیی و ئەو ئاکارانەی کە دەبنە مایەی هاتنە کایەی کەسێکی تەواو تەندروست لەناو خەڵک و لەناو ناوەندە فێرکارییەکان و تەواوی ئەو کارانەش ڕەنگ بداتەوە لە ئاکارو ڕەفتاری ڕۆژانەی ئەو فێرخوازە کە ئەوە ڕازو داخوازی دایبوانەو هەموان بەدوای شوێنێکی ئارام و ژینگەیەکی گونجاوی پەروەردەیی دەگەڕێن بۆ منداڵەکانیان.
بۆیە بوونی گەشە بەهەموو ناوەندەکانیەوە لەو قۆناغە گرنگییەکی حەتمی بوو بۆ نەوەی تازەی سەردەمی تەکنەلۆژیاو پێشکەوتن کە بتوانرێ لە ڕێگەی پرۆگرام و سیستەم و بەرنامەی تایبەت و چالاکی جۆراوجۆرەوە پەرە بە لایەنی پەروەردەیی بدرێ و هاتەریب لەگەڵ لایەنی زانستی ئەو لایەنەش بەجێ نەمێنێ و بە ڕێکاری ئاسایی خۆی لەسەر خۆ وەک پرۆسەیەکی نەرم بڕوات. پرسی پەروەردە بۆتە ستراتیژ لای دامەزراوەی گەشە لە ناوەندەکانی و بۆ ئەو مەبەستە تەنانەت لە هەیکەلی سەرەکی دامەزراوەکەش بەشێکی تایبەت و گرنگ بەناوی ( بەشی پەرەپێدانی پەروەردەیی) دانراوە لەلایەن ستافێکی شارەزاو بە ئەزموون کاری بۆ دەکرێ و پلان و بەرنامەی تایبەتی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی پەرەپێدانی پەروەردە بکەنە نەخشە ڕێگای کارکردنی گەشە.
پەروەردە وەک ستراتیژی کارکردنی دامەزراوەی گەشە
محەمەد گۆمەشینی
میدیای گەشە
2026-03-24 08:30