پەیمانگەی گەشە
ئاشنابە

گەشەی هەولێر پێشوازی لە قوتابیانی دەکاتەوە: "بەخێربێنەوە بۆ ماڵی دووەمتان"

میدیا 2026-04-18 20:38
گەشەی هەولێر پێشوازی لە قوتابیانی دەکاتەوە: "بەخێربێنەوە بۆ ماڵی دووەمتان"

 

کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە لە شاری هەولێر، بە شێوەیەکی شایستە و پڕ لە جۆش و خرۆش پێشوازی لە قوتابیانی کردەوە و بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە پیرۆزبایی لێکردن.

ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە لە هەولێر دەرگاکانی بە ڕووی قوتابیاندا واڵا کرد. ئیدارەی کۆمەڵگەکە بە دروشمی "بەخێربێنەوە گوڵەکانی گەشە بۆ ماڵی دووەمتان"، پێشوازی لە قوتابییە ئازیزەکان کرد، ئەمەش بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و پڕ لە وزە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خوێندن.

ئیدارەی گەشەی هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە ناوەندەکانیان ئامادەباشی تەواویان هەیە بۆ دابینکردنی باشترین ژینگەی زانستی و پەروەردەیی بۆ قوتابیان، تاوەکو لە ماڵی دووەمی خۆیاندا بە سەرکەوتوویی و بە دڵنیاییەوە لە کاروانی فێربوون بەردەوام بن و بگەنە لووتکەی سەرکەوتنەکان.




ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان