پەیمانگەی گەشە
ئاشنابە

سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە پرۆسەی خوێندن سەردانی  تارگێت دەکات

kurda 2026-04-24 00:41
سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە پرۆسەی خوێندن سەردانی  تارگێت دەکات

ئەمڕۆ بەڕێز (م. جەمیل)، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بە مەبەستی لەنزیکەوە
ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە، سەردانی
کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێتی کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کۆمەڵێک تێبینی و ڕێنمایی نوێی
وەزارەتی پەروەردەی ئاراستەی ستافی کارگێڕی و مامۆستایان کرد. ئەم هەنگاوە بە
ئامانجی زیاتر بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی قوتابیان و
باشترکردنی کوالێتی فێربوون لە ناوەندەکەدا ئەنجامدرا.

ئەم جۆرە بەسەرکردنەوانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ چاودێریکردنی




پرۆسەی خوێندن و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی پلانە پەروەردەییەکان بەو
شێوەیەی کە خزمەت بە پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان دەکات.

ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان