پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە پراکتیکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە دەکات

kurda 2026-04-24 00:55
سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە پراکتیکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە دەکات

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن، سەرۆکی لیژنەی
تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگەی گەشە سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و لە
نزیکەوە چاودێری ئەنجامدانی تاقیکردنەوە پراکتیکییەکانی کرد.

ئەم بەسەرکردنەوەیە تاقیکردنەوەکانی سیمستەری چوارەمی قۆناغی دووەمی بەشە
پزیشکییەکانی (دەرمانسازی، پەرستاری و دروستکردنی ددان)ی گرتەوە. لە
میانی سەردانەکەدا، سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەسەر دابینکردنی هەموو
پێداویستییەکان و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان کردەوە،
تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی زانستی و ڕێکوپێک تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.

پەیمانگەی گەشە وەک ناوەندێکی پێشەنگ، هەمیشە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی چاودێریی ورد و
پەیڕەوکردنی ستانداردە بەرزەکانی پەروەردە و فێرکردن، کوالێتی تاقیکردنەوەکان
بپارێزێت و نەوەیەکی شارەزا و لێهاتوو بۆ بازاڕی کار و خزمەتی کۆمەڵگە
پێبگەیەنێت.

ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان