بە مەبەستی گوێگرتن لە دەنگ و داواکارییەکانی قوتابیان و دروستکردنی پەیوەندییەکی
ڕاستەوخۆ لەگەڵیان، ڕاگری پەیمانگەی گەشە کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ نوێنەرانی
قۆناغی یەکەم و دووەمی سەرجەم بەشە زانستییەکان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە وردی باس لە پێشنیار و تێبینییەکانی قوتابیان کرا دەربارەی
پرۆسەی خوێندن و چۆنیەتی باشترکردنی ژینگەی فێرکردن. ڕاگری پەیمانگە جەختی لەوە
کردەوە کە داواکاری و پێشنیاری قوتابیان وەک بەشێکی گرنگ لە پرۆسەی گەشەپێدانی
پەیمانگەکە بە هەند وەردەگیرێن، بە ئامانجی دابینکردنی باشترین کەشی زانستی و
پەروەردەیی بۆ فێرخوازان.
ئەم هەنگاوەی پەیمانگەی گەشە لە چوارچێوەی ستراتیژی کرانەوە و بەشداریپێکردنی
قوتابیاندایە لە بڕیار و پەرەپێدانی دامەزراوەکە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی
بایەخدانی بەردەوامی پەیمانگەکەیە بە کوالێتی خوێندن و بونیادنانی
داهاتوویەکی گەشتر بۆ قوتابیان.