پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

خوێندنی ئۆنلاین لە گەشەی سلێمانی دەستیپێکرد و دایکان و باوکان ڕێنمایی دەکرێن

میدیا 2026-04-18 20:00
خوێندنی ئۆنلاین لە گەشەی سلێمانی دەستیپێکرد و دایکان و باوکان ڕێنمایی دەکرێن

ناوەندەکانی خوێندنی گەشە لە شاری سلێمانی بە فەرمی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاینیان دەستپێکرد و بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆسەکەش، کۆبوونەوەی ڕێنماییان بۆ دایکان و باوکی قوتابیان ئەنجامدا تاوەکو هاوکار و پشتیوانی فێربوونی منداڵەکانیان بن.

ئەمڕۆ لە ناوەندەکانی خوێندنی گەشە لە سلێمانی، پێشوازییەکی فراوان لە دایکان و باوکانی قوتابییە ئازیزەکان کرا. ئامانجی ئەم دیدارە ئاشناکردنی خێزانەکان بوو بە سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین و پێدانی ڕێنمایی پێویست بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵەوە چاودێرییەکی وردی ئاستی زانستیی منداڵەکانیان بکەن و هاوکار بن لە سەرخستنی ئەم شێوازە نوێیەی خوێندن.

ئیدارەی گەشەی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، کە هەماهەنگی نێوان ناوەندەکانی خوێندن و خێزانەکان لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت کە قوتابیان بە باشترین شێوە وانەکانیان وەردەگرن و هیچ بۆشاییەکی زانستییان بۆ دروست نابێت. جەختیش کرایەوە کە هەموو ئامادەکارییەک کراوە تاوەکو قوتابیان لە ڕێگەی سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانەوە بەوپەڕی سەرکەوتوویی لە کاروانی خوێندنیان بەردەوام بن.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان