مامۆستایان و خوێندکارانی گەشە بەوپەڕی دڵسۆزی و پەرۆشییەوە سەرقاڵی پڕۆسەی فێربوونن لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاینەوە، بەو ئامانجەی لە ژینگەیەکی زانستیی مۆدێرندا وانەکان و کاروانی خوێندن بە بێ دابڕان بەڕێ بکەن.
لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین، مامۆستایانی پەیمانگەی گەشە بە شێوازێکی پڕۆفێشناڵ وانەکانیان لە ڕێگەی سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانەوە پێشکەش دەکەن. هاوکات خوێندکارانیش بە ئامادەبوونی کارایان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، بەردەوامن لە وەرگرتنی زانیارییەکان و بەشداریکردن لە گفتوگۆ زانستییەکان لەگەڵ مامۆستاکانیان.
ئەم پڕۆسەیە کە لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی وردی ئیدارەی پەیمانگەکە بەڕێوەدەچێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خوێندنی ئۆنلاین بووەتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ ئەوەی زانست لە هیچ بارودۆخێکدا پەکینەکەوێت. مامۆستایان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم و خوێندکارانیش بە ویستێکی زۆرەوە، خەریکی تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندنی ئەمساڵن و کەشێکی زانستیی مۆدێرنیان لە نێوان شاشە ئەلیکترۆنییەکاندا دروست کردووە.