پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

ناوەندی گەشەی سلێمانی پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی دەکاتەوە

میدیا 2026-04-18 20:15
ناوەندی گەشەی سلێمانی پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی دەکاتەوە

 

بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ناوەندی گەشە لە شاری سلێمانی بە گەرمی بەخێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی کردەوە و هەموو ئامادەکارییەکی بۆ دەستپێکردنی وانەکانی ئەمساڵ تەواو کرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، دەرگای ناوەندەکانی خوێندنی گەشە بە ڕووی قوتابیانی قۆناغی ئامادەییدا کرایەوە. بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ورەی قوتابیان و هاندانیان بۆ ساڵێکی نوێی خوێندن، ستافی کارگێڕی و مامۆستایان بە شێوەیەکی شایستە پێشوازییان لە قوتابییە ئازیزەکان کرد و پیرۆزبایی دەستپێکردنەوەی دەوامیان لێکردن.

ئیدارەی گەشەی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، کە قۆناغی ئامادەیی قۆناغێکی هەستیار و گرنگە لە ژیانی زانستیی قوتابیاندا، هەر بۆیە هەموو تواناکانیان خستووەتە گەڕ تاوەکو لەمساڵدا باشترین ئاستی وانەوتنەوە و سەرچاوەی زانستییان بۆ دابین بکەن. هەروەها هیوای خواست ئەم گەڕانەوەیە ببێتە دەسپێکی سەرکەوتنی گەورە بۆ قوتابیان تاوەکو بگەنە ئامانجە باڵاکانیان و داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان