لە چوارچێوەی بایەخدانی بەردەوام بە لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتیی خوێندکاران، بەڕێز ئەندازیار (شاخەوان تەلعەت) سەرۆکی دامەزراوەی گەشە، میوانداریی کۆمەڵێک لە خوێندکارە نازدارەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشەی کرد.
لەم دیدارەدا کە لە کەشێکی پڕ لە میهرەبانی و خێزانییدا بەڕێوەچوو، خوێندکاران کات و ساتێکی خۆشیان لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەکە بەسەر برد. ئەم دەستپێشخەرییە بە مەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و نزیکبوونەوەی زیاتر لە نێوان کارگێڕی و خوێندکاران ئەنجام درا، تاوەکو خوێندکاران لە ناو ژینگەی خوێندندا هەست بە ئارامی و دڵنیایی بکەن.
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز ئەندازیار شاخەوان تەلعەت خۆشحاڵی خۆی بە بینینی خوێندکاران دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە خوێندکارانی گەشە سەرمایەی ڕاستەقینەی دامەزراوەکەن و هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی لە کەشێکی شایستە و دڵگیردا بەردەوامی بە خوێندن بدەن.
ئەم جۆرە کۆبوونەوە و بەسەرکردنەوانە ڕەنگدانەوەی ئەو دیدگایەی گەشەیە کە قوتابخانە وەک ماڵی دووەمی خوێندکار دەبینێت، کە تێیدا لە پاڵ زانست، خۆشەویستی و بەهای مرۆییان پێ دەبەخشرێت.