لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت، پرۆسەی خوێندن و وانەوتنەوە لە ناو پۆلەکاندا بە
جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەردەوامیی هەیە و فێربوون وەک بنەمایەکی سەرەکیی کارکردن،
بەبێ وەستان بەڕێوەدەچێت.
ئەم ناوەندە پەروەردەییە وەک شوێنێک بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی پڕ لە زانست و لێهاتوو،
کار بۆ ئەوە دەکات تەنها وانەی ڕۆژانە نەڵێتەوە، بەڵکو لە ڕێگەی دابینکردنی
ژینگەیەکی زانستیی هاوچەرخ، کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەش بۆ قوتابیان
دەکات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی
سەرەکییان دەستەبەرکردنی باشترین و باڵاترین ئاستی زانستی و پەروەردەییە بۆ
منداڵان، تاوەکو وەک نەوەیەکی کارا و شارەزا بۆ خزمەتی کۆمەڵگە پێبگەن.