کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت لە هەنگاوێکی نوێدا، ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی
سوپرایزێکی گەورە تەواو دەکات و تەنیا ٤٨ کاتژمێر بۆ ئاشکراکردنی ئەو پڕۆژە یان
هەواڵە ماوە کە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پرۆسەی پەروەردە و
خزمەتگوزارییەکانی ئەم ناوەندەدا دروست بکات.
ئەم دەستپێشخەرییەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت لە چوارچێوەی هەوڵە
بەردەوامەکانیاندایە بۆ پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزاری
بە قوتابیان و دایک و باوکان، کە وەک هەمیشە ئامانجیان پێشەنگبوون و بونیادنانی
داهاتوویەکی جیاوازە.
لە کاتێکدا چاوەکان لەسەر کاتژمێری ژماردنی پێچەوانەی ئەم سوپرایزەن، کۆمەڵگەکە
دووپاتی دەکاتەوە کە هەمیشە لە نوێگەری بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئاستی زانستی و
پەروەردەیی لە ناوچەکەدا بەرەو قۆناغێکی باڵاتر ببەن.