لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پاڵپشتیکردنی توانای گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ قۆناغی دوای
خوێندن، پەیمانگەی گەشە دەرفەتی هەلی کاری بۆ قوتابییە یەکەمەکانی ڕەخساند، بە
مەبەستی ئاشناکردنیان بە بازاڕی کار و سوودوەرگرتن لە لێهاتووییەکانیان لە
بوارە جیاوازەکاندا.
لەو چوارچێوەیەدا مەراسیمێکی تایبەت بەڕێوەچوو، کە تێیدا زانیاری و ڕێنمایی پێویست
درایە قوتابیان بۆ ئەوەی بتوانن تواناکانیان پەرەپێبدەن و بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ
بۆ ژیانی پیشەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی داهاتوو ئامادە بن.
پەیمانگەی گەشە دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەم دەسپێشخەرییە بەشێکە لە ستراتیژی
بەردەوامیان بۆ دروستکردنی باشترین دەرفەت و ڕێگا بۆ سەرکەوتنی قوتابیان،
تاوەکو تەنها لە ڕووی زانستییەوە نا، بەڵکو لە ڕووی کرداری و پیشەییشەوە نەوەیەکی
کارا بۆ کۆمەڵگە پێبگەیەنن و داهاتوویەکی گەشتر بونیاد بنێن.