پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

سەرپەرشتیاری وەزارەتی پەروەردە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە ئەنجام دەدات

میدیا 2026-04-09 11:46
سەرپەرشتیاری وەزارەتی پەروەردە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە ئەنجام دەدات

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن و هەڵسەنگاندنی ئاستی فێربوون، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە، سەردانی "کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە"ی لە شاری هەولێر کرد.

لە سەرەتای سەردانەکەدا، سەرپەرشتیاری میوان لەلایەن بەڕێز (ڕێبوار کاکە ڕەش ڕەشید)، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی گەشەوە پێشوازی لێکرا. ئامانجی سەرەکی ئەم بەسەرکردنەوەیە، چاودێریکردنی وردی دۆخی پەروەردەیی و بەدواداچوون بوو بۆ شێوازی پەیڕەوکردنی سیستمی "خوێندنی ئۆنلاین" لەناو کۆمەڵگەکەدا.

لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی قۆناغە جیاوازەکان ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە می میکانیزمەکانی خوێندنی ئۆنلاین و ئاستەنگ و دەستکەوتەکانی ئەم شێوازە نوێیەی خوێندن کرا. سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لە نزیکەوە وردەکارییەکانی پڕۆسەکەی تێبینی کرد و دەستخۆشی لە ستافی کارگێڕی و مامۆستایان کرد بۆ ئەو ڕێکخستنە بەرز و ئاستە زانستییەی کە پەیڕەوی دەکەن.

هەر لە دیدارەکەدا، جەخت لەوە کرایەوە کە کۆمەڵگەی گەشە توانیویەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و سەردەمیانە سیستمی ئۆنلاین پەیڕەو بکات، بە جۆرێک کە هاوسەنگی لە نێوان کوالێتی خوێندن و بەردەوامی پڕۆسەی پەروەردەیی بپارێزێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێشەنگ لە خزمەتکردنی خوێندکارانی سنوورەکە هەژمار کرا.




ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان