پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە پەیمانگەی گەشە ڕاگەیەندرا

میدیا 2026-04-18 17:07
خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە پەیمانگەی گەشە ڕاگەیەندرا


پەیمانگەی گەشە خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بۆ هەر سێ بەشەکانی (زانستی کۆمپیوتەر، نەوت و گاز، و کارگێڕی و ژمێریاری) بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوو دەستپێبکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ئەمساڵ لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤\٠٤\٢٠٢٦ بە فەرمی دەستپێدەکەن. ڕاگەیاندنی خشتەکە هەر سێ بەشە سەرەکییەکانی (زانستی کۆمپیوتەر، نەوت و گاز، هەروەها کارگێڕی و ژمێریاری) دەگرێتەوە.

ئیدارەی پەیمانگەی گەشە ئاماژەی بەوەش داوە کە تاقیکردنەوەکان بە وردی بەگوێرەی ئەو خشتە دیاریکراوە بەڕێوەدەچن کە بۆ هەر بەشێک بە جیا بڵاوکراوەتەوە، داواش لە قوتابیان دەکات بۆ ئاگاداربوون لە کات و ڕێکەوتی تاقیکردنەوەکانیان پابەندی خشتە ڕاگەیەندراوەکە بن.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان