پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

پەیمانگەی گەشە کۆدی تایبەت بە خوێندنی ئۆنلاین بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات

میدیا 2026-04-18 17:20
پەیمانگەی گەشە کۆدی تایبەت بە خوێندنی ئۆنلاین بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات

 

پەیمانگەی گەشە جەخت لە بەردەوامی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین دەکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا قوتابیان کۆد و ناوی بەکارهێنەری (Username) تایبەت بە خۆیان وەرگرتەوە تاوەکو بتوانن بە بێ کێشە لە پرۆسەی فێربوون بەردەوام بن.

لە پێناو پەرەپێدانی ئاستی زانستی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم لە بواری پەروەردەدا، پەیمانگەی گەشە ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پەیڕەوکردنی سیستەمی ئۆنلاین بۆ وانەوتنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، پرۆسەی پێدانی کۆد و زانیارییەکانی چوونەژوورەوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا و قوتابیان یوزەرنەیمی تایبەت بە خۆیان وەرگرتەوە.

ئەم هەنگاوەی پەیمانگەی گەشە ئامانجی ئەوەیە کە قوتابیان لە هەر شوێنێک بن، بتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی پەیمانگەکەوە دەستیان بە وانەکان و سەرچاوە زانستییەکان بگات، بەمەش ئاسانکارییەکی تەواو بۆ قوتابیان فەراهەم دەکرێت تاوەکو بە شێوەیەکی مۆدێرن لە کاروانی خوێندنیان بەردەوام بن.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان