دوای ماوەیەک لە دابڕان، کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت بە فەرمی دەرگاکانی بە ڕووی قوتابیاندا کردەوە و هۆڵەکانی خوێندن بە ئامادەبوونی قوتابیان ئاوەدان بوونەوە.
ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت پێشوازی لە قوتابیانی کرد و دەوامی ئاسایی لە ناوەندەکە دەستی پێکردەوە. دوای ماوەیەک لە پشوو و دابڕان، جارێکی دیکە هۆڵەکانی خوێندن بە دەنگی قوتابیان ئاوەدان بوونەوە و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە گوڕوتینێکی نوێوە دەستی پێکرد.
ئیدارەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە گەڕانەوەی قوتابیان، هیوای خواست ئەمساڵ ببێتە ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورە بۆ سەرجەم قوتابییە ئازیزەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە قوتابیان بگەنە ئامانجە زانستی و پەروەردەییەکانی خۆیان و باشترین ژینگەی فێربوونیان بۆ دابین بکرێت.