کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت بە مەبەستی ڕێکخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین و دڵنیابوونەوە لە کوالێتی وانەکان، کۆبوونەوەیەکی فەرمی و فراوانی لەگەڵ ستافی مامۆستایان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەڕێز ئەنجامدا، کە ئامانجی سەرەکی لێی ئامادەکاری و ڕێکخستنی وردی پڕۆسەی خوێندن بوو بە شێوەی ئۆنلاین. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی بەرزکردنەوەی کوالێتیی پەروەردە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی وانەکان بە شێوەیەکی کارا و پڕۆفێشناڵ کرا.
هەر لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان مامۆستایان کرایەوە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە گەیاندنی زانیارییەکان بە قوتابیان بە باشترین شێوە. کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت ڕایگەیاند کە هەمیشە کار دەکەن بۆ پێشخستنی سیستەمی پەروەردە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوونی خوێندکاران، بە جۆرێک کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئیدارەی کۆمەڵگەکە سوپاسی ماندووبوون و بەشداریی کارای مامۆستایانی کرد و دەستخۆشی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن و خزمەتکردن بە ئاستی زانستیی قوتابیان.