ئەمڕۆ بە فەرمی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت دەستی پێکرد و مامۆستایان دەستیان کرد بە گەیاندنی وانەکان، هاوکات قوتابیانیش لەسەر بەکارهێنانی سیستەمە نوێیەکە ڕاهێنران تاوەکو بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە خوێندن بەردەوام بن.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەک نەکەوتنی پڕۆسەی خوێندن، ئەمڕۆ مامۆستایانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت بە شێوازێکی پڕۆفێشناڵ دەستیان بە وانەوتنەوە کرد لە ڕێگەی سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانەوە. لە هەمان کاتدا، قوتابیان لەگەڵ شێوازی نوێی خوێندن و سیستەمی ئۆنلاین ئاشنا کران و ڕاهێنانی پێویستیان پێدرا بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سوود لە وانەکان وەربگرن.
ئیدارەی کۆمەڵگەکە ڕایگەیاند کە سەرجەم وانەکان بە سەرکەوتوویی پێشکەش بە قوتابیان دەکرێن و هەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی کراوە بۆ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک نەیەتە ڕێی فێربوونی قوتابیان. جەختیشیان کردەوە کە ئامانجیان بەردەوامی کاروانی زانستە بە بەرزترین کوالێتی، تەنانەت لە ڕێگەی شاشە ئەلیکترۆنییەکانیشەوە.