پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

دوای خوێندنی ئۆنلاین؛ قوتابیانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت گەڕانەوە ناو پۆلەکانی خوێندن

میدیا 2026-04-18 18:12
دوای خوێندنی ئۆنلاین؛ قوتابیانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت گەڕانەوە ناو پۆلەکانی خوێندن

کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت دوای ماوەیەک لە پەیڕەوکردنی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین، ئەمڕۆ بە فەرمی دەرگای پۆلەکانی بە ڕووی قوتابیاندا کردەوە و پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل دەستی پێکردەوە.

ئەمڕۆ لە کەشێکی پڕ لە گەرموگوڕیدا، کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت پێشوازی لە قوتابیانی کردەوە. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک وانەکان لە ڕێگەی سەکۆ ئەلیکترۆنییەکان و بە شێوازی ئۆنلاین پێشکەش دەکران، جارێکی دیکە پڕۆسەی خوێندن گەڕایەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن و دەوامی ئاسایی بە فەرمی دەستی پێکردەوە.

ئیدارەی کۆمەڵگەکە خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی قوتابیان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە بینینی ڕوخسارە گەشەکان و گەرموگوڕی ناو پۆلەکان، وزەیەکی تایبەتی بە ناوەندەکە بەخشییەوە. هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ئەمساڵی خوێندن ببێتە ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و داهێنان بۆ هەموو لایەک، تاوەکو پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی ڕوونتر هەنگاو بنێن.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان