پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

لە کۆمەڵگەی تارگێت سیمینارێک لەسەر مەترسییەکانی "ڤەیپ" بۆ قوتابیان پێشکەشکرا

میدیا 2026-04-18 18:14
لە کۆمەڵگەی تارگێت سیمینارێک لەسەر مەترسییەکانی "ڤەیپ" بۆ قوتابیان پێشکەشکرا

 

بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی زانستی، قوتابیانی پۆلی ١٠ لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت سیمینارێکی تایبەتیان لەسەر پێکهاتە کیمیاییە مەترسیدارەکانی ناو جگەرەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت، سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (کاریگەری پێکهاتەی ماددە ژەهراوییەکانی جگەرەی ئەلیکتڕۆنی - ڤەیپ) لە لایەن قوتابیانی پۆلی ١٠ی کوڕانەوە پێشکەشکرا. ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاشناکردنی قوتابیان بوو بەو ماددە کیمیاییە مەترسیدارانەی لە ناو "ڤەیپ"دا هەن و ڕوونکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

سیمینارەکە لە لایەن قوتابیان (عەلی، محەمەد، موسلیم و ئاکام) و لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستا ئیسماعیل، مامۆستای پسپۆڕی کیمیا بەڕێوەچوو. تێیدا بە وردی باس لە پێکهاتە ژەهراوییەکان کرا تاوەکو قوتابیان لەو دیاردە زیانبەخشە بەدوور بن و پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان بکەن.

کۆمەڵگەی پەروەردەیی تارگێت جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییانە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست و هۆشیار، تاوەکو قوتابیان لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە تەندروستییەکان.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان