دکتۆرە زەینەب محەمەد، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئامادەباشی پەیمانگەکەی بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ دکتۆرە زەینەب محەمەد، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجوومەنی وەزارەت کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی خوێندن و چۆنیەتی پەرەپێدانی سیستەمی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت ئەم پڕۆسەیە بە شێوەیەکی ستاندارد و بێ پچڕان بەردەوام بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆرە زەینەب وەزیری خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزارەتی ئاگادار کردەوە کە پەیمانگەی تەکنیکی هەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی و زانستی پێویستی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان کردووە، تاوەکو خوێندنی ئۆنلاین بە کوالێتییەکی بەرز پێشکەش بە قوتابیان بکرێت و پڕۆسەی خوێندن بە سەرکەوتوویی بەرەو پێش ببرێت.