پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

دامەزراوەی گەشە بە پێشکەوتووترین سیستەمی جیهانی لە خوێندنی ئۆنلاین بەردەوامە

میدیا 2026-04-18 18:30
دامەزراوەی گەشە بە پێشکەوتووترین سیستەمی جیهانی لە خوێندنی ئۆنلاین بەردەوامە

 

ناوەندی گەشە ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی کرداری دەستیان بە پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین کردووە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم و پێشکەوتووترین سیستەمی جیهانی، کەشێکی زانستی و هونەریی گونجاویان بۆ سەرجەم مامۆستا و قوتابیانی فەراهەم کردووە.

لە پێناو پەک نەکەوتنی پڕۆسەی فێربوون و پەرەپێدانی ئاستی زانستیی قوتابیان، ناوەندی گەشە جەختی لە بەردەوامیی خوێندنی ئۆنلاین کردەوە. ئیدارەی ناوەندەکە ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە تەنیا گەیاندنی وانەکان نییە، بەڵکو بەکارهێنانی پێشکەوتووترین سەکۆ و سیستەمە جیهانییەکانە تاوەکو کوالێتی خوێندن لە بەرزترین ئاستدا بمێنێتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕاگەیەندرا کە تەواوی مامۆستا و قوتابیان لە نێو ئەم سیستەمەدا ئاوێتە بوون و کەشێکی زانستی و هونەریی تایبەت بۆ قوتابیان دابین کراوە، تاوەکو هەست بە جیاوازی نەکەن و بەوپەڕی گڕوتینەوە لە کاروانی خوێندنیان بەردەوام بن. گەشە دووپاتی کردەوە کە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە خزمەتێکی گەورە بە داهاتووی زانستیی قوتابیان دەگەیەنێت.


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان