دوای ماوەیەک لە پشوو و دابڕان، قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گەڕانەوە بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە کاروانی زانست و بەدەستهێنانی زانیاری و توانا نوێیەکان.
ئەمڕۆ دەرگای پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بە ڕووی قوتابیاندا کرایەوە و دەوامی ئاسایی لە ناوەندەکە دەستی پێکردەوە. گەڕانەوەی قوتابیان بۆ نێو پۆلەکان کەشێکی پڕ لە وزە و زانستی بە پەیمانگەکە بەخشییەوە، کە تێیدا قوتابیان بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن و گەشەپێدانی کارامەییە پسپۆڕییەکانیان دەستیان بە وانەکانیان کردەوە.
ئیدارەی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی کردووە بۆ ئەوەی باشترین ژینگەی فێربوون بۆ قوتابیان فەراهەم بکات، تاوەکو بەوپەڕی دڵنیاییەوە لە بەدەستهێنانی زانیاری و لێهاتووییەکان بەردەوام بن و ساڵێکی خوێندنی پڕ لە سەرکەوتوو بەڕێ بکەن.