پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

دەوامی ئاسایی لە گەشە بەردەوامە و مامۆستایان و قوتابیان لە ناو پۆلەکان کۆبوونەوە

میدیا 2026-04-18 19:34
دەوامی ئاسایی لە گەشە بەردەوامە و مامۆستایان و قوتابیان لە ناو پۆلەکان کۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ لە گەشە، پڕۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی ئاسایی و لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو، کە تێیدا مامۆستایان و قوتابیان بەوپەڕی ئاسوودەییەوە لە ناو هۆڵەکانی خوێندندا سەرقاڵی گەیاندن و وەرگرتنی زانست بوون.

دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، ئەمڕۆ مامۆستا و قوتابییە ئازیزەکان بە گڕوتینێکی زۆرەوە لە ناو پۆلەکاندا ئامادە بوون. وانەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و لە ژینگەیەکی زانستیی گونجاودا پێشکەش کران، کە تێیدا قوتابیان بەوپەڕی دڵنیایی و ئارامییەوە لەگەڵ مامۆستاکانیان خەریکی گفتوگۆی زانستی و تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندنیان بوون.

ئیدارەی گەشە جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کەشێکی ئاسوودە و لەبار بۆ قوتابیان فەراهەم بکەن تاوەکو بە بێ هیچ ئاستەنگێک لە کاروانی خوێندن بەردەوام بن. ئەم گەرموگوڕییەی ناو پۆلەکان ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دڵسۆزیی مامۆستایان و ویستی قوتابیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و سەرکەوتن لە ساڵی خوێندنیاندا.

 


ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان